ژمارەکان درۆ ناکەن.. کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی زۆر لە مێسی کاریگەرتر و باشترە

دوو نازناوی بۆ پۆرتوگاڵ بەدەستهێناوە بەڵام مێسی لەگەڵ ئارجێنتینا بێ نازناوە

گەرچی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی هەردووکیان نەیانتوانیوە جامی جیهانی بۆ هەڵبژاردەکانیان بەدەست بهێنن، بەڵام ئامارەکان دەریدەخەن کریستیانۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی زۆر مێسی کاریگەرتر و باشترە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ (88 گۆڵ) و لیۆنێل مێسی (68 گۆڵ) گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکانیانن، بەڵام دۆن نازناوی یۆرۆی 2016 و خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2019ی لەگەڵ پۆرتوگاڵ بەدەستهێناوە، کەچی مێسی تاکو ئێستا هیچ نازناوێکی بۆ تانگۆ نەبردووەتەوە، کریستیانۆ لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان گۆڵی بۆ هەڵبژاردەکەی کردووە، کەچی لیۆ لە مۆندیالی 2010 و کۆپا ئەمریکای 2011 نەیتوانی هیچ گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەکەی بکات.

جگە لەوەی بە کۆی گشتی ئامارەکانی رۆناڵدۆ لەگەڵ هەڵبژاردەکەی لە مێسی باشترن، لە سێ ساڵی رابردووش کریستیانۆ لە مێسی کاریگەرترە.

کریستیانۆ لە دوایین سێ ساڵدا لەگەڵ پۆرتوگاڵ دوو نازناوی بەدەستهێناوە و 10 گۆڵی کردووە ( سێ گۆڵ لە یۆرۆی 2016، چوار گۆڵ لە مۆندیالی 2018، سێ گۆڵ لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپای 2019)، هەڵبژارەکەشی تەنیا یارییەکی دۆڕاندووە.

مێسی لە دوایین سێ ساڵدا هیچ نازناوێکی بەدەست نەهێناوە لەگەڵ ئارجێنتینا و 7 گۆڵی کردووە (پێنج گۆڵ لە کۆپا ئەمریکای 2016، گۆڵێک لە مۆندیالی 2018، گۆڵێک لە کۆپا ئەمریکای 2019)، ئارجێنتیناش لەگەڵ لیۆ تووشی پێنج دۆڕان بووە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close