لیڤەرپوول لە گواستنەوەی هێرشبەرێکی خولی فەرەنسی نزیک دەبێتەوە

 

گفتوگۆکانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەگەڵ ئەستێرەیەکی خولی فەرەنسی گەیشتوەتە قۆناخی کۆتایی و ئەگەری زۆر هەیە بەم زووانە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکرێت.

ڕۆژنامەی (میترۆ) لەسەر زاری (جیڕارد لۆپێز)ی سەرۆکی یانەی لیل ئاشکرای کردوە کە نوێنەرانی لیڤەرپوول لەسەر داوای (کلۆپ) لەگەڵ بریکاری (نیکۆلاس پێپێ )ی ئەستێرەی یانەی لیلی فەرنسی گفتوگۆیەکی سەرکەوتوویان ئەنجامداوە و بۆ ئەوەی دوای پاڵەوانێتی ئەفریقیا یاریزانەکە بۆ یانە ئینگلیزییەکە بگوازنەوە، سەرۆکی یانە فەرنسییەکە گوتیشی بەر لە جامی ئەفریقیا دوو گرێبەستی دیکە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە هاتوە، بەڵام ئەو بابەتە تا دوای کۆتایی هاتنی جامی ئەفریقیا یەکلایی ناکرێتەوە.

ئاشکرایە کە پیپێ لەگەڵ هەڵبژاردەی کۆت دیڤوار یاری دەکات و تیپەکەش بۆ قۆناخی 16 سەرکەوتوە و یەکێکە لە ڕکابەرەکان لەسەر بردنەوەی نازناناوەکە لەم پاڵەوانێتیەی لە میسر بەردەوامە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close