پاریس سان جێرمان ئامادەیە نێیمار بە ریال مەدرید بدات

پاریس نایەوێت نێیمار بە درێسی بارسێلۆنا ببینێت

 

پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس سان جێرمان پێ ناچێت لە ماوەی داهاتوودا بەرەو پێش چوون بەخۆیەوە ببینێت، بە گوێرەی ڕۆژنامەیەکی مەردیدیش یانە فەرنسییەکە هیچ بە نیاز نییە نێیمار بە بارسێلۆنا بفرۆشێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە بەرپرسانی پاریس سان جێرمان بەلایانەوە باشە نێیمار بە ریال مەدرید بفرۆشن لەبەری ئەوەی یاریزانەکە بۆ گامب نو بگەڕێتەوە، لە هەواڵەکەدا هاتوە کە پەیوەندی نێوان پاریس و بارسا گەیتشوەتە ئەو پەڕی خراپی بۆیە چاوەڕێ دەکرێ پاریس یاریزانەکە بۆ ریال مەدرید بخاتە ڕوو.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی (sport italia) بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بە نیازە گرێبەستێک بە بری 60 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی ساموێل ئۆم تیتی پێشکش بە بارسێلۆنا بکەن، بەلام لێرەدا یانەی پاریس نایەوێت ئەو گرێبەستە بە نێیمار گرێ بدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close