ڕاهێنەری بەڕازیل ئاشکرای کرد لەترسی مێسی ئەم کارەم کرد

 

لە لێدوانێکدا دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی بەڕازیل بەسەر ئارجەنتین بە ئەنجامی 2-0 تیتی ڕاهێنەری سامبا ئاشکرای کرد کە لەبەر مێسی و مترسی ئەو یاریزانە پلان و شێوازی یاریکردنی هەڵبژاردەکەی گۆڕیبوو.

تیتی بە تۆڕی هەواڵی “tyc sports” زۆر پێویست بوو بۆ ئەوەی سەرکەوین بتوانین جمو جۆلەکانی مێسی کەم بکەینەوە، ئەو یاریزانێکی زۆر جیاوازە لە نێو یاریگا، لە ڕاستیدا ئەو وەک ئەوە وایە لە هەسارەیەکی دیکە هاتبێت، لەبەر ئەو شێوازی یاریکردنمان گۆڕی و کەمێک داخراو یاریمان کرد تا بۆشاییەکانی لەبەردەم مێسی کەمتر ببێتەوە، لەسەر ئەوەش ئارجەنتین زیاتر تۆپی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دابوو، هەروەها (فێرمینیۆ)م کەمێک کشاندەوە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ناوەڕاست دروست بکەین و مەترسی مێسی کەم بکەینەوە، لەوجۆرە یارییانە کۆنتڕۆڵ بەلامەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە سەرکەوتن تۆمار بکەیت.

جێی ئاماژەیە هەڵبژاردەی بەڕازیل توانی بە دوو گۆڵی خیسیۆس و فیڕمینیۆ لە هەڵبژاردەی ئارجەنتین بباتەوە و بۆ یاری کۆتایی کۆپا ئەمەریکا سەرکەوێت، بەمەش هەڵبژاردەی سامبا چاوەڕێی براوەی یاری چیلی و پیرۆ دەکات کە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی ناسنامەی لایەنی دووەمی یاری کۆتایی دەرکەوێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close