مباپێ لەسەر نێیمار بەڕووی کارگێڕی پاریس سان جێرمان دەتەقێتەوە

کیلیان مباپێ، ئەستێرەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لەسەر گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی نێیمار بۆ یانەی بارسێلۆنا ناڕەزایی و تووڕەبوونی خۆی پیشان دەدات.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە مباپێ بەهەموو شێوەیەک دژایەتی بیرۆکەی فرۆشتنی نێیمار دەکات و ئاماژەی کردوە کە ئەو بۆ هاتوەتە پاریس تا پڕۆژەیەکی بەهێز بنیات بنێن و چامپیۆنزلیگ ببەنەوە، بەم شێوەیەش ئەو کارە ئەنجام نادرێت، لەسەر ئەمەش یاریزانە فەرنسییەکە ڕاشکاوانە بە کارگێڕی یانەی پاریس سان جێرمانی گوتوە کە نابێت ڕێگەبدەن نێیمار ڕیزەکانی پاریس جێ بهێڵیت.

جێی ئاماژەیە،کە نێیمار نایەوێت بۆ مەشقەکانی باریس بگەڕێتەوە و چاوەڕێی ڕێکەوتنی هەردوو یانەکە دەکات، لە کاتێکدا مباپێ کە تا ئەوساتەش ئامانجێگی سەرەکی ریال مەدریدە، پێ دەچێت لەم وەرزە هەر لە یانەکەی خۆی بمێنێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close