ریال مەدرید بۆ بەدەستهێنانی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول یاریزانێکی گرنگ دەکاتە قوربانی

 

یانەی ریال مەدرید بەردەوامە لەسەر تۆکمە کردنی ڕیزەکانی و جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی زێدانی ڕاهێنەر سەرپەرشتی دەکات، ئەمجارە یانەی شاهانە ئەستیرەیەکی خۆی بۆ یانەی لیڤەرپوول پێشنیار کردوە تا لە بەرانبەردا هێرشبەرێکی یانە سوورپۆشەکە بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (دایلی ستار)ی ئینگلیزی ئاشکرایکردوە کە ریال مەدرید (ماڕکۆ ئاسنسیۆ)ی ئەستێرەی لاوی یانەکەی بۆ لیڤەرپوول پێشنیار کردوە، تا لە بەرانبەردا سادیۆ مانی بۆ ریزەکانی خۆی بگوازێتەوە، بەگوێرەی هەواڵەکە یانە گەورەکەی مەدرید بەهای ئاسنسیۆی بە 85 ملیۆن پاوەن مەزندە کردوە و دەیەوێت لەسەر ئەو بنەمایە مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی یانە ئینگلیزییەکە بکات.

جێی ئاماژەیە، ئاستی یاریزان ماڕکۆ ئاسنسیۆ لە وەرزی ڕابردوودا دابەزینی بەخۆیەو بینی و پێگەی خۆی لە یانەکە تا ڕادەیەکی زۆر لەدەستدابوو، بەلام یاریزانەکە بەهیوای ئەوەیە لەگەڵ زێدان بتوانێت ئاستی جاران پێشکەش بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close