پاریس سان جێرمان سەبارەت بە نێیمار یەکەمین قسەی خۆی بە بارسێلۆنا ڕاگەیاند

 

گواستنەوەی نێیمار بوەتە گرنگترین و گەرمترین بابەتی وەرزشی میدیکان لە ماوەی ئەم دوو هەفتەیەدا، لە تزەترین هەواڵدا ڕۆژنامەیەکی فەرنسی یەکەمین کاردانەوەی یانەی پاریس سان جێرمانی لەسەر فرۆشتنی نێیمار خستوەتە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ڕۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی فەرەنسی ئاشکرای کردوە کە یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی جیدی بابەتی شێوازی گواستنەوەی نێیماری جارێکی دیکە بۆ بارسێلۆنا لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان باسکردوە، بەڵام ئەوان لەیەکەم قسەیاندا بە نەخێر وەڵامی بارسێلۆنایان داوەتەوە، بی ئەوەی هیچ بژاردەیەک یان داواکارییەک پێشکەش بە نوێنەرانی یانەی بارسێلۆنا بکەن.

لە لایەکی دیکەوە(ئەشرەف بن عەیاد)ی پەیامنێری بین سپۆرتس لە بارسێلۆنا کە پەیوەندی بە هێزی لەگەڵ هەردوو یانەی بارسێلۆنا و پاریس هەیە، لە پەیجی خۆی لە تویتەر ڕاشکاوانە دەڵێت کە” کاری گواستنەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا زۆر زۆر قورسە”، لە کاتێکدا یاریزانانی بارسا لە سەرووی هەموویانەوە مێسی بە توندی پشتگیری گەڕانەوەی نێیمار دەکەن و فشار دەخەنە سەر کارگێڕی یانەکە بۆ ئەوەی ئەو کارە لەم هاوینە بەکۆتا بهێنێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close