داڤید سێلڤا به‌ بڕیارێكی هه‌مووان شۆك ده‌كات

هاوینی داهاتوو مانچێسته‌ر سیتی به‌جێده‌هێڵێت

داڤید سێلڤا له‌ بڕیارێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو رۆیشتنی له‌ مانچێسته‌ر سیتی راگه‌یاند.

داڤید سێلڤای ناوه‌ڕاستكاری ئیسپانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی ئینگلیزی ئاشكرایكردووه‌، هاوینی داهاتوو بریزه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی به‌جێده‌هێڵێت و گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ ناكاته‌وه‌، كه‌ ته‌نیا ساڵێك له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌ و هاوینی داهاتوو دوای كۆتایی هاتنی وه‌رزه‌كه‌ یانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت.

سێلڤا له‌ هاوینی 2010وه‌ له‌ ڤاڵێسنیاوه‌ په‌یوه‌ندی به‌ مانچێسته‌ر سیتی كرد، بۆیه‌ پێیوایه‌ 10 ساڵه‌ به‌سه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاریكردن له‌ یانه‌كه‌ به‌رده‌وام بێت و هاوینی داهاتوو یانه‌كه‌ به‌جێده‌هێڵێت

سێلڤا هیوا ده‌خوازێت بتوانێت وه‌رزی داهاتوو پێش ئه‌وه‌ی مان سیتی به‌جێبهێڵێت نازناوی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close