ڕیال مەدرید وادەی گرێبەست کردن لەگەڵ مباپێ ئاشکرا دەکات

 

ڕۆژنامەیەکی نزیک لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە گواستنەوەی کیلیان مباپێ، هێرشبەری لاوی فەرەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، یەکێکە لە پلانە سەرەکییەکانی یانەکە و جێبەجێ دەکرێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی ئاماژەی کردوە کە گرێبەستی مباپێ لەبەر چەند هۆکارێک بۆ هاوینی ساڵی داهاتوو دوا دەخرێت، بەڵام لەو ماوەیشدا تا ئەو کاتە هەر ئامادەکاری بۆ دەکرێت، بەگوێرەی هەواڵەکە ناسڕ خلێفی ڕایگەیاندوە کە مباپێ تا ئێستا باسی ئەوەی نەکردوە کە ئەمساڵ دەڕوات و یانەکە جێدەهێڵێت، وێرای ئەوەی سەرۆکی یانەکە ڕایگەیاندەە کە ڕێگری لە ڕۆیشتنی هیچ یاریزانێک ناکات.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتوە، کە هاتنی مباپێ بۆ ئەم وەرزە کەمێک سەخت و قورسە بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو هەموو هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی ئەو گرێبەستە دەخرێتە گەڕ، تا ئەو یاریزانەش ببێتە بەشێک لە پڕۆژە تازەکەی ریال مەدرید کە لە ئێستادا زێدان سەرپەرشتی دەکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close