نێیمار دوایین بڕیاری خۆی بە پاریس سان جێرمان ڕاگەیاند

 

لەکاتێکدا میدیا جیهانییەکان ئاماژەی گەڕانەوەیەکی چاوەڕوانکراوی نێیمار بۆ یاریگای کامب نو دەکەن، یاریزانەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی پاریسییەکە قسەی کردوە وبڕیاری کۆتایی خۆی پێ ڕاگەیاندوون.

ڕۆژنامەی (تیلیفۆت)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار بە بەرپرسانی پاریسی گوتوە کە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە بۆ ئەوەی هەر لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا بۆ یانەی بارسێلۆنا بگەڕێتەوە، ئەوەش لە کاتێکدا بارسێلۆنا چووەتە نێو گفتوگۆی ڕاستەقینە و چڕ و پڕ بۆ ئەوەی یاریزانەکە بۆ ڕیزەکانیان بگەڕێننەوە، دوای ئەوەی دووساڵ پێش ئێستا بەشکاندی گرێبەستەکەی بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ ڕووی کردە یانەی پاریس سان جێرمان، هەروەها یانە کەتەلۆنییەکە بڕیاری خۆی داوە هاتنی گریزمان کاریگەری لە هاتنی نێیمار نەکات و هەردوو گرێبەستەکە ئەنجام بدەن.

جێی ئاماژەیە نێیمار جۆنیۆر، بەر لە یارییەکانی کۆپا ئەمەریکا تووشی پێکان هاتوە و ئێستاش بە بابەتی گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا سەرقاڵە و ئامادەیە لە پێناو ئەم ئامانجەی قوربانی بە بەشێک لە مووچەکەی بدات و بە ڕاشکاوانەش داوای لێ بوردن لە هاندەرانی بارسێلۆنا بکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close