ڤیدیۆ: له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باس باسی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ سه‌یره‌ی سوارێزه‌

داوایه‌كی سه‌یر له‌ ناوبژیوان ده‌كات

له‌ یاریی نێوان چیلی و ئۆرۆگوای له‌ كۆپا ئه‌مریكای 2019، لویس سوارێز به‌ هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌یر بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی زۆرترین قسه‌ی له‌باره‌وه‌ بكرێت.

له‌ خوله‌كی 22ی یاریی چیلی و ئۆرۆگوای له‌وكاته‌ی له‌ناو ناوچه‌ی سزا سوارێز یاریی به‌ یاریزانێك ده‌كات تۆپه‌كه‌ شووت ده‌كات، به‌ڵام گۆڵپارێز به‌ ده‌ست به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه‌، كه‌چی سوارێز ده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ و داوا ده‌كات ناوبژیوان لێدانی سزای بۆ هه‌ژمار بكات، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسای تۆپی پی پێ گۆڵپارێز له‌ناو ناوچه‌ی سزا ئازاده‌ ده‌ستی به‌كار بهێنێت.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close