داوا له‌ زێدان ده‌كرێت به‌بڕیاره‌كه‌ی دابچێته‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م یاریزانه‌ نه‌بێت

به‌شێك له‌ راگه‌یاندن و شاره‌زایانی تۆپی پێی به‌رپرسانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید داوا ده‌كه‌ن زێدان به‌هیچ جۆرێك  ده‌ستبه‌رداری سێبایۆس نه‌بێت و له‌ بڕیاری فرۆشتنی په‌شیمانبێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وان پێشبینی داهاتووێكی گه‌ش بۆ ئه‌م یاریزانه‌ ده‌كه‌ن.

سیبایۆس ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا له‌ یۆرۆی لاوان یاریی ده‌كات و ئاستێكی نایاب پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌ توانیویانه‌ بگه‌نه‌ یاریی پێشكۆتای و هه‌روه‌ها سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆڵمۆمپیادی تۆكیۆی 2020 مسۆگه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وای له‌ به‌رپرسان و هه‌وادارانی سێبایۆس و ریال مه‌درید كردووه‌، به‌زێدان بڵێن به‌ بریاره‌كه‌ت دابچۆره‌وه‌.

سیبایۆس پێشووتر وه‌ڵامی زێدانی دابوویه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌رداربوون لێی، به‌ڕاشكاوی به‌ زیدانی گوتوه‌، ئه‌گه‌ر تۆ منت ناوی منیش ئاماده‌نیم كارت له‌گه‌ڵ بكه‌م و له‌ژێر ده‌ستی تۆ یاریی بكه‌م.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close