یاریزانێکی بارسێلۆنا بەخێرهاتنەوەی نێیمار دەکات

گەرمترین هەواڵ لە بازاری گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینە، هەواڵی گەڕانەوەی نێیمار جۆنیۆر داسێلڤای بڕازیلی و یاریزانی پاریس سانجێرمانە بۆ بارسێلۆنا، لە نوێترین پێشهاتیش یاریزانێکی بارسێلۆنا بەخێرهاتنەوەی نێیمار دەکات.

دینیس سوارێزی ناوەراستکاری بارسێلۆنا بۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا قسەی کردووە و گوتوویەتی: “دەرگای بارسێلۆنا بەڕووی نێیمار کراوەتەوە ئەگەر بڕیاری گەڕانەوە بدات، من هیچ زانیاریەکەم لەسەر گەڕانەوەی نێیمار نییە، بەڵام ئێمە پێشوازی دەکەین ئەگەر گەڕایەوە و هیوامان وایە بگەڕێتەوە.

دینیس سوارێز وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی ئارسێناڵ کرد، ئێستاش گەڕاوەتەوە بارسێلۆنا و ئۆفەری بۆ هاتووە لە یانەکانی سێڵتاڤیگۆ و ڤاڵێنسیا، چاوەروانیش دەکرێت ئەو یاریزانە ریزەکانی بارسا جێبهێڵێت، چونکە ئەو یاریزانی بە رۆژنامەکانی راگەیاند: “من ئارەزوو دەکەم زیاتر یاریی بکەم و چەندین ئۆفەرم پێگەیشتووە و هەموو ئەگەرێک لە پێشم کراوەتەوە”.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close