ڕیال مەدرید نیوەی یاریزانانی یانەکە بۆ فرۆشتن دەخەنە ڕوو

 

دوای ئەنجامدانی چوار گرێبەست لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، بە بڕیارێکی زێدانی ڕاهێنەر ریال مەدرید دەیەوێت ئەمجارە بەشێکی زۆری ئەو یاریزانانە بفرۆشن کە لە پلانەکانی دا شوێنیان نابێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) بڵاویکردوەتەوە کە دوای ئەو بڕە پارەیەی لە هێنانی هازارد ویۆڤیچ و میلیتاو و فیلاند مێندی سەرف کرا، یانەکە بۆ هاوسەنگی ڕاگرتنی پارە سەرف کردن و داهاتەکانی دەیەوێت بەلانی کەم لەم ماوەیەدا نزیکەی 5-6 یاریزان بفرۆشێت، لە هەواڵەکەی ماڕکا ئاماژە کراوە کە ریال مەدرید تیپێک تەواوی کە لە 11 یاریزان پێک هاتوە بۆ فرۆشتنی داناون و چاوەڕێ دەکرێ پارەیەکی باش بۆ خەزێنەی یانەکە زیاند بکات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە یاریزانەکانی زیزۆ دەیەوێت بیافرۆشێت بریتین لە (کیلۆر ناڤاس) کە گۆڵپارێزی یانەکەیە، لە هێڵی بەرگریش زیزۆ هەرەیەکە لە (تیۆ هێرناندێز، فایخۆ، لۆکاس، ناچۆ) لە هێڵی ناوەڕاستیش (ئیسکۆ ، سیبایۆس، یۆرەنتی) و لە هێڵی هێرش بردنیش (خامیس ڕۆدریگێز، گاریس بەیل، تۆماس) بۆ فرۆشتن خراونە ڕوو، لەوانەش تەنها یۆرەنتی کارەکانی یەکلایی کراوەتەوە.

ئاشکرایە کە زێدان لەگەڵ گەڕانەوەی کۆمەڵێک گرێبەستی تازەی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجامدا، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە یانەی ریال مەدرید بە توندی بگەڕێتەوە ڕکابەرییەکان پاش ئەوەی پارساڵ نەیتوانی هیچ نازناوێک دەستەبەربکات و تەنها مۆندیالی یانەکانی بردەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close