ئینتەرمیلان ڕیزەکانی بەکۆمەڵێک گرێبەستی نایاب تۆکمە دەکات

 

دەستەی کارگێڕی یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی دەیەوێت لەم وەرزەدا جارێکی دیکە بە توندی بگەڕێتەوە نێو گۆڕەپانی ناوخۆیی و ئەوروپی لەبەر ئەم مەبەستەش یانەکە کۆمەڵێک گرێبەستی گرنگی ئەنجامداوە.

ماڵپەڕی (کالچیۆ میرکاتۆ)ی ئیتالی بڵاویکردوەتەوە کە گروپی (سۆنینگ) کە زۆربەی پشکەکانی یانەی ئینتەرمیلانی هەیە، دوای هێنانی کۆنتی بۆ پۆستی ڕاهێنەرایەتی و دانانی پیپی مارۆتا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە هەوڵی ئەوەی داوە لە ڕێگەی واژۆ کردنی گرێبەست لەگەڵ گۆدین لە ئاتلەتیکۆ مەدرید و ستیفانۆ سینسی لە ساسۆلۆ ئێستا هەوڵی ڕازی کردنی (لازارۆ) ئەستێرەی هێرتا بەرلین و (باریلا)ی ئەستێرەی کالیاری دەدات ، لە هەمان کاتدا یانەکە دەیەوێت بۆ هێڵی هێرشبردن هەریەکە لە ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ و ئیدین دزیکۆ بۆ ڕیزەکانی بگوازێتەوە.

جێی ئاماژەیە کە یانەی ئینتەرمیلان لەم وەرزەدا بەشداری چامپیۆنزلیگ دەکات و هەوڵی ئەوە دەدات جارێکی دیکە لەسەر ئاستی ئەوروپا ئەنجامی باش تۆمار بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close