مێسی: ئێستا كۆپا ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ ده‌ستپێده‌كات

مێسی: نابێت به‌رامبه‌ر ڤێنزوێلا هه‌ڵه‌كان دووباره‌ بكه‌ینه‌وه‌

دوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكا، مێسی رایگه‌یاند به‌رامبه‌ر ڤێنزوێلا نابێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك دووباره‌ بكه‌نه‌وه‌ و راشیگه‌یاند ئێستا پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بۆ ئه‌وان ده‌ستپێده‌كات.

لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ قه‌ته‌ریان برده‌وه‌ و به‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 4 خاڵ سه‌ركه‌وتن، رایگه‌یاند ‘ئێستا كۆپا ئه‌مریكا بۆ ئێمه‌ ده‌ستپێده‌كات، ئیتر یان هه‌موو شتێك له‌ده‌ست ده‌ده‌ین یان شتێك به‌ده‌ست ده‌هێنین’.

شه‌وی هه‌ینی كاتژمێر 10:00 له‌ چاره‌كی كۆتایی ئارجێنتینا و ڤێنزوێلا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌، مێسی له‌باره‌ی ئه‌و یارییه‌وه‌ ده‌ڵێت ‘پێویسته‌ له‌ یاریی داهاتوو ئه‌و هه‌ڵانه‌ دووباره‌ نه‌كه‌ینه‌وه‌، چونكه‌ ده‌رفه‌تی هه‌ڵه‌ی دیكه‌مان نه‌ماوه‌’.

هه‌روه‌ها لیۆ راشیگه‌یاند ‘به‌رامبه‌ر قه‌ته‌ر ئاستێكی باشمان پێشكه‌شكرد، دواجار توانیمان بردنه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنین، یاریزانه‌كانمان لاون و پێویستیان به‌ ئه‌زموونی زیاتره‌، سووپاسی هانده‌رانیش ده‌كه‌م هه‌میشه‌ پاڵپشتی یاریزانه‌كان ده‌كه‌ن’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close