پەیوەندیکردنی دی لێخت بە پاریس سانجێرمان و هەڵگەڕانەوەی رێگاکە بۆ یۆڤێنتۆس

یەکێک لە دیارترین یاریزانی بازاری گواستنەوەکانی ئەم هاوینە، ماتیا دی لێختە بەرگریکاری هۆڵەندی و ئەیاکس ئەمستەردامی ئەوڵاتەیە، کە تاوەکو ئێستا داهاتوو ئەو یاریزانە یەکلا نەبووەتەوە و سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، دی لێخت نزیکە ببێتە یاریزانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی.

سەرەتای گواستنەوەکان، باس لەوەدەکرا دی لێخت نزیکە لە بارسێلۆنا و دەبێتە یاریزانی ئەو یانەیە، بەڵام دواتر رۆژنامەکان بڵاویان کردەوە دی لێخت تەواو لە پاریس سانجێرمان نزیک بووەتەوە، بەجۆرێک مینۆ رایۆلای بەرێوبەری کارەکانی لەگەڵ ئیدارەی بارسا رێکنەکەوتووە و لە بەرامبەردا پاریس سانجێرمان موچەیەکی زیاتر بەو یاریزانە لاوە دەدات، لەم دوو رۆژەی رابردوو دووبارە دەنگۆکان 360پلە گۆرانکاریەکان بەسەر داهات و رۆژنامەکان بڵاویان کردەوە، دی لێخت تەواو لەگەڵ یۆڤێنتۆس رێکەوت و بارسێلۆنا بەتەواوی لە رکابەریەکان چووەتە دەرەوە.

رۆژنامەی کالشیۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، مینۆ رایۆلا لەگەڵ پاریس سانجێرمان رێکەتبوو و هەموو شتێک کۆتایی هاتبوو، بەڵام وەرگرتنی پۆستی بەرێوبەری وەرزشی پاریس لەلایەن لیۆناردۆ و دووبارە کفتوگۆکرد، دەرگای خێری لە یۆڤێنتۆس کردەوە، چونکە پێشتر پاریس ئامادەبوو مووچەی ساڵانەی 15ملیۆن یۆرۆ بە دی لێخت بدات، بەڵام یۆڤێنتۆس لەو کاتەدا هاتە نێو رکابەریەکە و ئامادەبوو مووچەی ساڵانەی 20ملیۆن یۆرۆ بەو بەرگریکارە بدات، ئەمەش هاوکێشەکەی سەراو ژێر کردەوە، بەجۆرێک رێگای پاریسی گۆری بۆ تۆرینۆ.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close