بارسێلۆنا بە گرێبەستێکی تازە گورزێکی گەورە لە پاریس سان جێرمان دەدات

 

بەگوێرەی تازەترین هەواڵ، یانەی بارسێلۆنا لە شەڕێکی تازەدا لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕازیکردنی گۆڵپارێزێک سەرکەوتوو دەبێت و گورزێک لە یانەی فەرنسییەکە دەدات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردوە کە یانەی پاریس سان جیرمان لە دوای تەواوبوونی گرێبەستی (بۆفۆن) لەسەر داوای تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری یانەکە داوای کردبوو کە گرێبەست لەگەڵ (نیتۆ)ی گۆڵپارێزی ڤالەنسیا بکەن، بەڵام یانەی بارسێلۆنا توانی پێش پاریسییەکان لەگەڵ یانەی شەمشەمەکوێرەکان ڕێک بکەوێت، بۆ ئەوەی سەرەتا نیتۆ پەیوەندی بە بارسێلۆنا بکات و یانە کەتەلۆنییەکەش بری 25 ملیۆن یۆرۆ بدات، دواتریش (کاسپەر سیلیسین) گۆڵچی یەدەگی بارسێلۆنا بە گرێبەستێکی دیکە پەیوەندی بە ڤالەنسیا بکات، لەبەر ئەوەی ڕێکەوتنەکە بە شێوەی ئاڵوگۆڕکردن نیە، بەڵکو بە دوو گرێبەستی ئازاد ئەنجام دەدرێت و لەم چەند ڕۆژە بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت.

ئاشکرایە کە کاسپەر سیلیسین، گۆڵپارێزی دووەمی بارسێلۆنا بەهۆی دانیشتنی بەشێوەیەکی بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگ نایەوێت چیتر لە بارسێلۆنا بمێنێتەوە و دەیەوێت بچێتە یانەیەک خۆی وەک گۆڵپارێزی سەرەکی یاری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close