نێیمار: ئاماده‌نیم جارێكی دیكه‌ درێسی پاریس سانجێرمان بپۆشمه‌وه‌

ناسر خلێفی: كه‌س نێیماری ناچار نه‌كردووه‌ بێته‌ پاریس سانجێرمان

نێیمار داسێلڤا هه‌موو شتێكی یه‌كلاكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماده‌ نییه‌ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ فڕه‌نسا و درێسی پاریس سانجێرمان بپۆشێته‌وه‌.

رۆژ به‌ رۆژ ده‌نگۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا به‌هێزتر ده‌بێت، رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرایكردووه‌، نێیمار به‌ ناسر خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی راگه‌یاندووه‌، ئاماده‌ نییه‌ جارێكی دیكه‌ درێسی پاریس سانجێرمان بپۆشێته‌وه‌، كه‌ هاوینی 2017 به‌رامبه‌ر 222 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌وه‌ كرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌، ناسر خلێفی له‌ لێدوانێكی بۆ گۆڤاری فڕانس فووتبۆڵی فڕه‌نسی له‌باره‌ی ده‌نگۆیه‌كانی ویستی نێیمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا ده‌ڵێت ‘كه‌س نێیماری ناچار نه‌كرد گرێبه‌ست له‌ یانه‌كه‌مان واژوو بكات، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو یه‌كتری ده‌بینین له‌باره‌ی داهاتووی له‌ یانه‌كه‌مان قسه‌ ده‌كه‌ین’.

نێیماری 27 ساڵان كه‌ ئێستا له‌ بڕازیله‌ تاكو هاوینی 2022 گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان هه‌یه‌ و سێ ساڵی له‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی ماوه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close