فێرناندۆ تۆرێس به‌فه‌رمی وازهێنانی له‌ یاریكردن راگه‌یاند

دوای 18 ساڵ یاریكردن

فێرناندۆ تۆرێسی ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی ئیسپانی دوای 18 ساڵ یاریكردن به‌فه‌رمی وازهێننای یه‌كجاره‌كی له‌ یاریكردن راگه‌یاند.

فێرناندۆ تۆرێسی هێرشبه‌ری پێشووی لیڤه‌رپوول و چێڵسی ئینگلیزی و ئاتلێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و ئیسی میلانی ئیتاڵی له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاندووه‌، دوای 18 ساڵ یاریكردن بڕیارمدا كۆتایی به‌ چیرۆكه‌كه‌م بهێنم و ئاشكراشیكردووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن پرێس كۆنفرانسێك ساز ده‌كات و ورده‌كاریی زیاتر بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

تۆرێس له‌ ته‌مه‌نی 35 ساڵی به‌یه‌كجاریی واز له‌ یاریكردن ده‌هێنێت، كه‌ نازناوه‌كانی یۆرۆپالیگ و چامپیۆنزلیگ و مۆندیال و یۆرۆی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی به‌ده‌ستهێنا.

نینۆ له‌ 142 یاری 81 گۆڵی بۆ لیڤه‌رپوول كرد، له‌گه‌ڵ ئاتلێتیكۆ مه‌دریدیش له‌ 244 یاری 91 گۆڵی تۆماركرد.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close