بووووووووووووم، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌باره‌ی نێیمار ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردووه‌

پاریس سانجێرمان به‌ رۆیشتنی نێیمار رازییه‌

بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان له‌باره‌ی نێیمار داسێلڤا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردووه‌، یانه‌ فڕه‌نسییه‌كه‌ به‌ رۆیشتنی نیمۆ رازی بووه‌.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ ژماره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینیدا بۆمبێكی گه‌وره‌ی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌، پاریا سانجێرمان به‌ رۆیشتنی نێیمار رازییه‌ و له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ده‌ستیان به‌ گفتوگۆ كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نیمۆ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنا.

رۆژنامه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، پاریس سانجێرمان له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ نێیمار داوای 300 ملیۆن یۆرۆ ده‌كات، به‌ڵام بارسێلۆنا ئاماده‌یه‌ به‌رامبه‌ر نێیمار 100 ملیۆن یۆرۆ فیلیپ كۆتینهۆ بداته‌ سانجێرمان، كه‌ دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر نێیمار به‌رامبه‌ر 222 ملیۆن یۆرۆ له‌ بارسێلۆناوه‌ چووه‌ پاریس سانجێرمان.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close