ڕیال مەدرید بۆ نێیمار دەچێتە سەرهێڵ و گرێبەستی خۆی پێشکەش دەکات

 

لەکاتێکدا کە نێیمار جۆنیۆر ڕایگەیاندوە کە نایەوێت چیتر لە پاریس سان جیرمان یاری بکات و داوای گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەکات، یانەی ریال مەدرید هاتوەتە سەر هێڵ و دەیەوێت ئەستێرە بەڕازیلییەکە بۆ خۆی ڕازی بکات.

ڕۆژنامەی (مۆدۆ دیپۆرتیڤۆ) ئەمڕۆ بڵاویکردوەتەوە کە یانەی ریال مەدرید گرێبەستێکی پێشکەش بە پاریس کردوە کە تێیدا بری 130 ملیۆن یۆرۆ بدات لەگەڵ یەکێک لە نێوان گاریس بەیل یان خامیس ڕۆدریگێز، بێ ئەوەی رۆژنامەکە زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە ئاشکرا بکات، ئەوە هەواڵەش لە کاتێکدایە کە پاریس سان جێرمان بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە داوای پارەیەکی یەکجار زۆر دەکات کە دەگاتە 300 ملیۆن یۆرۆ، ئەوەش کارەکەی بۆ یانەی بارسێلۆنا قورس کردوە.

ئاشکرایە کە میدیاکانی مەدرید پێش چەند رۆژێک لەمەوبەر ئاماژەیان کردبوو کە یانەی ریال مەدرید بەلای نێیمار دا ناچێت و لە بەرنامەکانی دا بوونی نییە، بەڵام ئەو هەواڵە پێچەوانەی ئەوە دەسەلمێنێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close