بارسێلۆنا فرۆشتنی عوسمان دیمبلی یەکلایی کردەوە

 

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی فرۆشتنی عوسمان دیمبلی ئەستیرەی بارسێلۆنا لە میرکاتۆی ئەم هاوینەدا، یانە کەتەلۆنییەکە قسەی خۆی سەبارەت بەو بابەتە خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە، ئێزگەی (کادینا سێر) ڕایگەیاند کە دیمبلی بۆ فرۆشتن و گواستنەوە نییە، بەگوێرەی هەواڵەکە یانەی بارسێلۆنا بە بریکارەکانی دیمبلی ڕاگەیاندوە کە هێوری خۆیان بپارێزن و نیگەران نەبن، لەبەر ئەوەی یانەکە ئامادە نییە دەستبەرداری دیمبلی بێت، وەک لە میدیاکان ئاماژەی پێکراوە، هەروەها ئاشکرایان کردوە کە عوسمان دیمبلی ناخەنە نێو گرێبەستی گەڕاندنەوەی نێیمار لەبەر ئەوەی کارەکە ئێستا زۆر قورس بووە و لە مەحاڵ نزیک بوەتەوە، هەروەها لەبەر ئەوەی عوسمان دیمبلی خۆی نایەوێت لە ڕیزی یانەی پاریس سان جێرمان یاری بکات.

ئاشکرایە کە میدیا جیهانییەکان لە چەند رۆژی ڕابردوودا باسیان لە فرۆشتنی دیمبلی و ڕاکیتچ و ئۆمتیتی کردوە بۆ ئەوەی لەو ڕێگەیەدا بتوانن جارێکی دیکە نێیمار جۆنیۆر لە یانەی پاریسەوە بۆ بارسێلۆنا بگەڕێننەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close