خلێفی بۆ فرۆشتنی نێیمار بە بارسێلۆنا مەرجێکی خەیاڵی دادەنێت

 

دوای ئەوەی ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی گڵۆپی سەوزی ڕۆیشتنی نێیمار هەڵکرد، ئەمجارە سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە مەرجێکی قورسی بۆ فرۆشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە داناوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی فەرەنسی خلێفی ڕایگەیاندوە کە نێیمار بە کەمتر لە 300 ملیۆن یۆرۆ بەهیچ یانەیەک نافرۆشێت و ئەو یانەیەی نێیماری دەوێت پێویستە ئەو بڕە پارەیە بدات کە 78 ملیۆن یۆرۆ لە نرخی کڕینی یاریزانەکە زیاترە، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە ئەو بڕیارەی خلێفی ڕێگا گرتنە لە ڕۆیشتنی نێیمار بە شێویەکی ناڕاستەوخۆ، لەبەر ئەوەی ئەو بڕە پارەیە دوو بە قەد نرخی ڕاستەقینەی یاریزانەکەیە لە بۆرسەی یاریزانان کە ئێستا نرخی نێیمار بەهۆی کێشەکان و پێکانەکانی یاریزانەکە بە 150 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنێت.

ئاشکرایە کە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت نێیمار بگەرێنێتەوە ڕیزەکانی و بۆ ئەوەش بەپێێ تازەترین هەواڵەکان یانە کەتەلۆنییەکە ئەگەری هەیە دوو یاریزان بەلایەنی کەم لەگەڵ بڕێک پارە بخاتە نێو گرێبەستی نێیمار گەر ڕێکەون بکرێت، بەڵام مەرجە خەیاڵیەکەی خلێفی جارێکی دیکە کارەکانی گەڕانەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ئاڵۆز دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close