مباپێ دەیەوێت لە خولی MLSئەمێریکی یاریی بکات

کیلیان مباپێی فڕەنسی و یاریزانی پاریس سانجێرمان، لە گەرمەی بازاری گواستنەوەکان و لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا، ئارەزووی خۆی پیشاندەدات کە یاریی لە خولی MLSئەمێریکی یاریی بکات.

مباپێ لە لێدوانێکی بۆ ASBNی ئەمێریکی گوتی: “یاریزانی وەک ئیبراهیمۆڤیچ، پێرڵۆ و جیراد لەم خولە یارییان کردووە، من ئارەزوو دەکەم لە داهاتوو لە خولی ئەمێریکی یاریی بکەم”.

مباپێ ئێستا لە پشوودایە و بۆ گەشت، سەردانی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا کردووە و لە یاریی کۆتایی باسکەی ئەوڵاتەش لە نێوان تۆرینتۆ و گۆڵدن ستەیت ئامادەبووە.

ئەم قسانەی مباپێ لە کاتێک دایە، بازاری گواستنەوەی یاریزانان گەرمە و سەرچاوەکانیش ئاماژە بەوەدەدان، ریال مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتە ریزەکانی، رۆژنامەی لیکیپی فڕەنسی دوو رۆژ لەمەوبەر بڵاویکردووە، ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان دەست بەرداری مباپێ نابێت.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close