نێیمار راشکاوانە قسەی دڵی خۆی بە ناسر خلێفی گوتووە

نێیمار دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێۆنا

نێیمار داسێلڤا دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و راشکاوانە قسەی دڵی خۆی بە ناسر خلێفی گوتووە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، نێیمار بە ناسر خلێفی سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە دەیەوێت بگەڕێتەوە بارسێلۆنا و پێیوایە نەدەبوایە هەر یانەکەی بەجێبهێڵێت، نیمۆ بە ناسری گوتووە ئامادە نییە چیدیکە یاریی بۆ پاریس سانجێرمان بکات.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، چەند یاریزانێکی بارسێلۆنا پەیوەندییان بە نیمۆ کردووە و ئامۆژگارییان کردووە بگەڕێتەوە بارسا.

دوو وەرز لەمەوبەر نێیمار بەرامبەر 220 ملیۆن یۆرۆ لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە پاریس سانجێرمان کرد.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close