لەسەر نێیمار و مباپی ناکۆکی نێوان زێدان و پێرێز دروست دەبێت

 

کێشەکانی نێوان زێدان و پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە و ئەمجارەش دوای قسەکانی ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان ناکۆکییەکی گەورە لەسەر مباپێ و نێیمار سەری هەڵداوەتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی کە نزیکە لە یانەی ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە زێدان سوورە لەسەر ئەوەی وەک گرێبەستێکی گەورە هەوڵ بۆ (کیلیان مباپێ) بدرێت، لە کاتێکدا پێرێز بەلایەوە باشە ئەوە لەو ساتە دوا بخرێت و هەوڵی کڕینی نێیمار جۆنیۆر بدرێت، کە لەئێستادا یانەی پاریس سان جێرمان سەبارەت بە بابەتی ڕۆیشتن گڵۆپی سەوزی بۆ یاریزانە بەڕازیلییەکە هەڵکردوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش جگە لە یانەی بارسێلۆنا هەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچێستەر یۆنایتدیش چاوەڕێی بارودۆخە دەکەن.

لەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتوە کە هاندەرانی ریال مەدرید پشتگیری لە داواکاری زێدان دەکەن و پێیان وایە باشترین گرێبەست ئەوەیە هەوڵ بۆ کلیان مباپێ بدرێت نەک نێیمار لەبەر ئەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکە کێشەکانی زیادی کردوە و ئاستێشی دابەزینی پێوە دیارە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close