لە پاڵەوانێتی فیدڕاسیۆنی ئاسیا گۆڵێکی نایاب تۆمار کرا

 

لەمیانەی یارییەکانی قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا لە یاری نێوان جەیشی سووری و جەزیرەی ئوردنی (محەمەد ئەلواکید) یاریزانی جەزیرە توانی گۆڵێکی نایاب بۆ یانەکەی تۆمار بکات.

لەو یارییەدا کە لە کاتێکی درەنگی دوێنێ شەو  ئەنجامدرا، یانەی جەیش بە 10 یاریزانەوە توانی 3-0 لە جەزیرە بباتەوە، کە تێیدا (محەمەد واکید) بە لێدانێکی بەهێز لە دووری زیاتر لە 55 مەتر و بەر لەوەی هێڵی ناوەڕاست ببڕێت بە پێی چەپی لێدانێکی بەهێز ئاڕاستەی گۆڵ دەکات و سێیەمین گۆڵی یانەکەی تۆمار دەکات.

بینەری ڤیدیۆیی گۆڵەکە بن..

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close