گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا، ده‌بێته‌ بۆمبه‌ گه‌وره‌كه‌ی مێركاتۆی هاوینه‌

دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆی گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا سه‌ری هه‌ڵدا، رۆژنامه‌كانی نزیك له‌و یانه‌یه‌ بوون به‌ دوو به‌ره‌ هه‌ندێك به‌ ده‌نگۆیه‌كی ئاساییان ناو ده‌برد، به‌ڵام ئه‌وانی تر به‌ گرێبه‌ستی وه‌رزی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌یان داده‌نا، له‌ دواین هه‌واڵ وا ده‌ر ده‌كه‌وێت گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ یه‌كلای بوو بێته‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا

رۆژنامه‌ی سپۆرت له‌ نوێترین هه‌واڵی باسی له‌وه‌ كردوه‌، خودی خۆی مێسی په‌یوه‌ندی به‌ بارتۆمیۆی سه‌رۆكی بارسێلۆنا كردوه‌، تا هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار بۆ بارسێلۆنا بكاته‌ جدی دوای ئه‌وه‌ ئه‌و یاریزانه‌ چه‌ند جارێكی هه‌ڵوێستی خۆی بۆ گه‌رانه‌وه‌ بۆ بارسێلۆنا ئاشكرا كرد

پێگه‌ی كۆپی ئیسپانیش له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌ بڵاوی كردۆته‌وه‌، نێیمار په‌یوه‌ندی به‌ خاوه‌نی پێشووی خانوه‌كه‌ی كردوه‌ له‌ بارسێلۆنا بۆ ئه‌وه‌ی خانوێكی بۆ بدۆزێته‌وه‌ بۆ كرین نه‌ك ته‌نیا بۆ كرێ، به‌ هه‌مان شێوه‌ ماڵپه‌ری گۆڵ هه‌مان زانیاری بڵاو كردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر ویستی ئه‌و یاریزانه‌ بۆ گه‌رانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا

ده‌نگۆی گه‌رانه‌وه‌ی نێیمار زیاتر ئه‌و كاته‌ ده‌ستی پێكرد كاتێك مێسی رایگه‌یاند تا ئێستا نێیمار له‌ گروپی واتس ئه‌پ له‌گه‌ڵمانه‌ به‌رده‌وام قسه‌ ده‌كه‌ین و وه‌ سوارێزیش له‌ لێدوانێكی باسی له‌وه‌ كردبوو كه‌وا نێیمار دوای مێسی دووه‌م باشترین یاریزانی جیهانه‌، جگه‌ له‌وه‌ی ناسر خلێفی سه‌رۆكی پارسی سانجێرمان ده‌رگای رۆیشتنی ئه‌ستێره‌ بڕازیلیه‌كه‌ی له‌ یانه‌كه‌ واڵا كردووه‌ ئه‌و یاریزانه‌ی سه‌ر پشك كردووه‌ له‌ جێهێشتنی یانه‌كه‌

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close