بەڤیدیۆ: باسکەی ریال مەدرید ڕیمۆنتادای بەسەر بارسێلۆنا هێنا

 

درەنگانی دوێنێ شەو لە زنجیرە یارییەکانی کۆتایی پلەی ئۆفی ئیسپانی تیپی باسکەی هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە یارییەکی کلاسیکۆی ئاگرینیدا بەیەک گەیشتن و تێیدا ریال مەدرید لە دوا دوو چرکەدا بە تۆمارکردنی سێ خاڵی کوشندە یارییەکەی بە جیاوازی خاڵێک بردەوە.

لەم یارییەدا یانەی بارسێلۆنا لەسەرەتاوە تا دوایین خولەک لە پێشەنگدا بوو، بۆیە لە دوایین خولەکی یاریدا بارسێلۆنا بە جیاوازی 6 خاڵ لەپێش ریال مەدرید بوو، بەڵام ڕیال مەدرید دوای تۆمارکردنی چەند خاڵێک ئەنجامەکەی گەیاندە 80-77 بەر لە چەند چرکەیەک لە یارییەکە ئەو کاتە دوو لێدانی ڕاستەوخۆ بۆ ریال مەدرید هەژمار کرا، یاریزانەکەش یەکەمیان بەسەرکەوتوویی ئەنجام دەدات و دووەم لێدانیش لە ڕینگی باسکەکە دەدات و یاریزانێکی ریال مەدرید تۆپەکە وەردەگرێت و ئەویش دەیگوازێتەوە بۆ یاریزانێکی دیکە لەوێش بۆ بەرانبەر و 3 خاڵی کوشندەی تۆمار کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی 81-80 بۆ بەرژەوەندی ریال مەدرید بەکۆتا هێنا.

جێی ئاماژەیە لە یاری یەکەمدا لە زنجیرە یارییەکانی کۆتایی پلەی ئۆف ریال مەدرید توانی 87-67 یارییەکە بباتەوە.

ڤیدیۆی دوا خولەکەکانی یاری

ڤیدیۆی دوا خولەکی یاری و سێ خاڵە کوشندەکە..

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close