نێیمار لە چوار یانەی گەوەری ئەوروپا داوا دەکرێت

 

دوای هەڵکردنی گڵۆپ سەوز لەلایەن ناسڕ خلێفی بۆ ڕۆیشتنی (نێیمار جۆنیۆر)ی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا چاودێری ئەو ئەستێرە بەڕازیلییە دەکەن.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە جگە لە بارسێلۆنا کە بەهۆی پەیوەندی بەهێزی نێیمار لەگەڵ مێسی ئارەزووی هەیە جارێکی دیکە یاریزانە بۆ کام نو بگەڕێنێتەوە، چەند یانەیەکی دیکەش هەن کە نێیماریان لە بەرنامە و پلانەکانیان داناوە، لەوانە ریال مەدرید کە پێشتریش هەوڵی بۆ نێیمار دابوو، پێریز هەمیشە بە تواناکانی نێیمار سەرسام بووە، لە لایەکی دیکە یانەی مانچێستەر یۆنایتد لە ئەگەری رۆیشتنی پۆگبا بیر لەوە دەکاتەوە ئەستێرەیەکی گەورەی وەک نێیمار بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە، چوارەم یانەش کە ئەگەری هەیە داوای نێیمار بکات، یانەی یۆڤێنتۆسە کە بەهۆی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەتوانێت کاریگەری لەسەر یاریزانەکە بکات بۆ ئەوەی درێسی یانەی خانمە پیرەکە بپۆشێت.

ئاشکرایە کە ناسڕ خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان لە دوایین لێدوانیدا سەبارەت بە نێیمار ڕایگەیاندبوو کە چیتر خۆ بەزل زانین و هەڵسوکەوتی خراپ قبوول ناکات و ئەوەی بە بارودۆخەکەش ڕازی نەبێت دەتوانێت بڕوات و دەرگاکان کراوەن.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close