ناسر خلێفی نامه‌یه‌كی ئاگرین بۆ نێیمار ده‌نێرێت
خلێفی سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی په‌یامێكی ئاگرینی ئاڕاسته‌ی نێیمار كرد، ده‌رگای رۆیشتنیشی به‌ڕوودا كرده‌وه.
ناسر، بۆ رۆژنامه‌ی فڕانس فووتبۆلی فڕه‌نسی، ئاشكرای كردووه رێگری له رۆیشتنی هیچ یاریزانێك ناكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی و هه‌ستێكی به‌هێزی بۆ پرۆژه‌كه‌ی ئێمه نه‌بێت، من ئه‌و یاریزانانه ده‌وێت كه له‌گه‌ڵ پرۆژه‌كه‌ی ئێمه دابنوو هه‌وڵی ته‌واو بده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ونه‌كانمان.
ده‌رباره‌ی نێماریش وتی: كه‌س له ئێمه زۆری له نێیمار نه‌كردوو تا په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكات، یا هانی بدات بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئێمه، ئه‌و خۆی باوه‌ڕی به پڕۆژه‌كه‌ی ئێمه هه‌بوو.
رۆژنامه‌ی لیكپی فڕه‌نسی دوێنێ بڵاویكردۆته‌وه، نێیمار له ئێستادا به كرده‌وه ده‌ستی به‌هانگاوه‌كانی رۆیشتنی كردووه تا یانه پاریسییه‌كه جیبێڵێت.