پاریس سان جێرمان نرخی فرۆشتنی نێیمار دیاری دەکات

 

دوای ئەوەی دوێنێ لە لێدوانێکی ئاگرینیدا، ناسڕ خلێفی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند کە ڕێگری لە رۆیشتنی هیچ یاریزانێک ناکات کە لێرە دڵخۆش نییە، ڕۆژنامەیەکی فەرەنسی ئاشکرای کرد کەپاریس نرخی فرۆشتنی نێیماری دیاری کردوە.

ڕۆژنامەی (لیکیب)ی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە کە یانەی پاریس سان جێرمان بۆ ڕۆیشتنی نێیمار هیچ کێشەی نییە و تەنها یەک مەرجی هەیە، ئەوەیش ئەوەیە کە دەبێت بەهای گرێبەستەکەی نێیمار سەرووی ئەو 222 ملیۆن یۆرۆیە بێت، کە یانە فەرنسییەکە بەهۆیەوە گرێبەستی یاریزانەکەیان لەبارسێلۆنا شکاند، بە پێی ڕۆژنامەکە پاریس چاوەڕێی گرێبەستێکی (ئێکس لارج) دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری نێێمار جۆنیۆر بێت.

لەدرێژەی بابەتەکە هاتوە کە خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمان لە هەڵسوکەوتی نێیمار و مباپی زۆر بێزار بووە، بۆیە ڕایگەیاندوە کە چیتر نابێت هیچ یاریزانێک خۆی بە گەورە بزانێت و پێویستە زیاتر هەست بە بەرپرسیارێتی بکەن، ئەوەی بەدڵی نییە دەرگای یانەکە کراوەتەوە تا بڕوات.

لە لایەکی دیکەوە ماڵپەڕی espn ئاماژەی کردوە کە گەڕاندنەوەی نێیمار بۆ بارسێلۆنا ڕەنگە نزیکەی 280 ملیۆن یۆرۆی تێ بچێت، هەروەها مووچەکەی لە پاریس یەکجار بەرزە، بۆیە ئەو کارە هیچ ئاسان نییە و پێویستی بە موعجیزەیەک هەیە تا ئەنجام بدرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close