قسەکانی مێسی لەژووری خۆگۆڕین بۆ یاریزانان دوای دۆڕاندن بە کۆلۆمبیا ئاشکراکران

 

بەر لە دووەمین یاری هەڵبژاردەی تانگۆی ئارجەنتینی بەرانبەر پارەگوای، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی باسی قسەکانی مێسی کردوە، کە لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان بە یاریزانەکانی تیپەکەی گوتوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی ئەو جارە خۆڕاگرتر دەرکەوتوە وێرای دۆڕاندنی یەکەمین یاری بە ئەنجامی 0-2 بەرانبەر کۆلۆمبیا، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە مێسی وەکو کاپتنی ئارجەنتین و سەرکردەیەک بۆ تیپەکە هەڵسوکەوتی کردوە و بە یاریزانانی گوتوە” ئەوەی تەنها سەرەتا بوو لە بیری بکەن، یارییەکی گرنگمان بەرانبەر پارەگوای هەیە، پێویستە هەموو هەست بەپرسیارێتی بکەن، ئێمە هەموو لەسەر یەک هێڵین، دەبێت زیاتر خۆمان ماندوو بکەین، تا لە کۆتاییدا ئەنجامەکەمان باش بێت”.

ئاشکرایە کە ئارجەنتین بە بەشداری کردنی مێسی لە یاری یەکەمیدا بەرانبەر کۆلۆمبیا بە ئەنجامی 0-2 تووشی شکست هات، بەڵام تانگو بە بردنەوەی لە یاری داهاتوو بەرنبەر پارەگوای جارێکی دیکە هیواکانی بۆ سەرکەوتن لە گروپەکە زیندو دەکاتەوە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close