مباپێ بەیەک وشە هەرا لەسەر داهاتووی خۆی دەنێتەوە

 

دوای ماوەیەکی کەم لە قسەکانی ناسڕ خلێفی سەبارەت بە کردنەوەی دەرگا بۆ ڕۆیشتنی ئەو ئەستێرانەی نایانەوێت لە یانەکە بمێننەوە، کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەکە بە یەک وشە جارێکی دیکەهەرای لەسەر داهاتووی خۆی دروست کرد.

بەگوێرەی (سکای) مباپێ دوای ماوەیەکی کەم لە قسەکانی ناسڕ خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان لە ستۆری ئینێستاگرامەکەی ووشەی (بەمزووانە)ی بڵاوکردوەتەوە، ئەو قسەیەش لە سۆشیال میدیا و ڕۆژنامەکان هەرایەکی زۆری ناوەتەوەو پێیان وایە لێرەدا مباپی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ئاماژە بە یانەی ریال مەدرید دەکات، بە تایبەتی دوای ئەو هەواڵانەی باسیان لە چەند دیدارێکی باوکی مباپی و خۆزێ ئەنخیل سانچێزی بەڕێوەبەری وەرزشی ریال مەدرید کردبوو.

جێی ئاماژە پێکردنە بۆ یەکەمین جار (ناسڕ خلێفی) سەرۆکی پاریس سان جێرمان بەو شێوەیە لەسەر ڕۆیشتنی ئەستێرە گەورەکانی یانەکە قسە بکات و گڵۆپی سەوزیش بۆ ڕۆیشتنیان هەڵبکات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close