ماوریزیۆ ساری به‌فه‌رمی چێڵسی به‌جێهێشت و ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس

بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس

یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی به‌فه‌رمی ماوریزیۆ ساری وه‌كو راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه‌ ئه‌و راهێنه‌ره‌ ئیتاڵییه‌ دوای ساڵێك وازی له‌ راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی هێنا،

یانه‌ی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی به‌فه‌رمی ئاشكرایكردووه‌، ساری بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌بێته‌ راهێنه‌ری یۆڤی، دوای ئه‌وه‌ی وازی له‌ راهێنه‌رایه‌تی چێڵسی هێنا، كه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵێك له‌گه‌ڵ بلووز نازناوی یۆرۆپالیگی به‌ده‌ستهێنا.

ساری كه‌ پێشتر راهێنه‌رایه‌تی ناپۆلی ده‌كرد، شوێنی ماسیمیلیانۆ ئه‌لێگری ده‌گرێته‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close