ڕیال مەدرید 12 یاریزانی خۆی دەفرۆشێت

 

دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک گرێبەستی گرانبەها و گرنگ، بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا یانەی شاهانە کۆمەڵێک یاریزانی خۆی بفرۆشێت بۆ ئەوەی هەندێک پارەی دەستکەوێت و گرێبەستی دیکەش ئەنجامبدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی as ی مەدریدی یانەکە دەیەوێت زیاتر لە 250 ملیۆن یۆرۆی لە فرۆشتنی یاریزانانی دەستبکەوێت و بۆ ئەوەش نزیکەی 12 یاریزان پاڵێوراون بۆ ئەوەی لەم هاوینەدا بەرەو یانەی دیکە بڕۆن جا بەشێوەی خواستن بێت یان بەشێوەی فرۆشتنی یەکجارەکی، بەپێی رۆژنامەکە گاریس بەیل و جێمس ڕۆدریگێز لەسەرووی ئەو یاریزانەن کە ریال دەیەوێت بیانفرۆشێت، دوای ئەوانیش یۆرەنتی و کۆڤاسیچ و سیبایۆس و کلیۆر ناڤاس و لۆکاس ڤاسکوێز و فایخۆ و ماریانۆ و برایم دیاز ڕیگیلۆن و چەندین یاریزانی دیکە بۆ فرۆشتن پاڵێوراون ئەوە جگە لەوەی هەتا (ئاسنسیۆ و ئیسکۆ) هێڵی سووریان لەسەر نییە بەمەرجێک گرێبەستی گەورەیان پێ بگات.

ئاشکرایە کە ریال مەدرید بۆ ئەم وەرزە 5 گرێبەستی ئەنجامداوە و چاوەڕێ دەکرێ چەند گرێبەستێکی دیکەش واژۆ بکات، بۆ ئەوەی لەم وەرزەدا جارێکی بتوانێت لەسەر سەرجەم نازناوەکان ڕکابەری بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close