بەڕازیل یاریزانێکی بۆ دەگەڕێتەوە و یەکی دیکەشی تووشی پێکان دەبێت

 

پێکانەکان بەرۆکی ئەستێرەکانی هەڵبژاردەی سامبای بەڕازیلی بەرنادەن، دوای ئەوەی ئەو تیپە ئەستێرەیەکی لە پێکان بۆ گەڕاوەتەوە، ئەم جارە بەرگریکارێگی گرنگی تووشی پێکان هاتوە.

بەپێی میدیاکان هەڵبژاردەی بەڕازیل یاریزان (ئارسەر میللۆ)ی ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنای بۆ گەڕاوەتەوە و دەتوانێت بۆ یاری داهاتوو بەرانبەر ڤەنزوێلا ئامادە بێت، لە هەمان کاتیشدا تیپەکە (ئایدیر میلیتاو) ی بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی تووشی پێکان هاتوە و ئەگەری یاریکردنی لە یاری داهاتوو زۆر قورس بووە، میلیاتاو کە بۆ وەرزی داهاتوو بۆ یانەی شاهانە یاری دەکات، لە مەشقەکان تووشی ژانێکی زۆر لە ڕانی هاتووە و نەیتوانیوە مەشقەکان تەواو بکات، بڕیارە ئەمڕۆش پشکنینی بۆ بکرێت، بۆ ئەوەی ڕێژە و مەترسی پێکانەی ڕوون بکرێتەوە.

جێی باسە، بەڕازیل لە یاری یەکەمی لە کۆپا ئەمەریکا بە ئەنجامی 3-0 لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیای بردەوە و پێشەنگی گرووپەکەی خۆی داگیر کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close