ئارتۆرۆ ڤیدال باسی ڕووبەڕووبوونەوەی مێسی ژاپۆن دەکات

 

لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئارتۆرۆ ڤیدال یاریزانی یانەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی چیلی تیشکی خستە سەر پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا و باسی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی ژاپۆنی کرد.

سەرەتا ڤیدال تشکی خستە جیاوازی شێوازی یاریکردن لە هەڵبژاردەی چیلی و بارسێلۆنا و گوتی “بارسێلۆنا بە شێوەیەکی جیاواز یاری دەکات بەربەراورد بە هەڵبژاردەی چیلی، بەلام من بە پێی خواستی ڕاهێنەرەکەم یاری دەکەم، لە ئیسپانیا هەمیشە شوێنی یاریکردنم لە مێسی نزیکە و هاوکاری دەکەم، بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردە بە چەندین شێوازی جیاواز بە پێی جۆری یارییەکە یاری دەکەین”.

دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی (تاکیفۆسا کۆبۆ)ی ژاپۆنی کە بە مێسی ژاپۆن ناسراوە و گرێبەستی لەگەڵ ڕیال مەدرید کردوە، ڤیدال دەڵێت” چاودێری شێوازی یاریکردنی ئەو یاریزانەمان کردوە دەزانین یاریزانێکی بەهرەمەندە، بەڵام ئێمە دەزانین چۆن لە یاری بەرانبەر ئەوان دەیوەستێنین”.

لەکۆتایی قسەکانیدا سەبارەت بە هیواکانی هەڵبژاردەی چیلی لە کوپا ئەمەریکا ڤیدال گوتی” ئێمە کاتێک بەشداردەبین بۆ بردنەوەی نازناوەکە یاریدەکەین و هەوڵ دەدەین وەکو پاڵەوانێتییەکانی پێشووتر ژمارەکی قورس بین.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close