مێسی دوای دۆڕانه‌كه‌ی كۆڵۆمبیا: چیمه‌نی یاریگاكه‌ زۆر خراپ بوو

مێسی: پێویست ناكات ئه‌وه‌نده‌ خه‌م له‌م دۆڕانه‌ بخۆین ده‌بێت بیر له‌ یاریی پاراگوای بكه‌ینه‌وه‌

لیۆنێل مێسی دوای دۆڕانه‌كه‌یان له‌ كۆپا ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر كۆڵۆمبیا رایگه‌یاند، نه‌ده‌بوایه‌ به‌مشێوه‌یه‌ خراپه‌ ده‌ست به‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكه‌ن، به‌ڵام پێیوایه‌ پێویسته‌ سه‌ریان به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

مێسی دوای ئه‌وه‌ی به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر له‌ یاریی یه‌كه‌میان له‌ كۆپا ئه‌مریكا به‌ كۆڵۆمبیا دۆڕان، گوتی ‘ئه‌مه‌ ناكه‌مه‌ بیانوو، به‌ڵام چیمه‌نی یاریگاكه‌ زۆر خراپ بوو، نه‌ده‌بوایه‌ به‌مشێوه‌یه‌ خراپه‌ ده‌ست به‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكه‌ین، من زۆر به‌مه‌ دڵته‌نگم، نه‌مانده‌ویست به‌مشێوه‌یه‌ ده‌ستپێبكه‌ین، به‌ڵام پێویسته‌ سه‌رمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌’.

هه‌روه‌ها لیۆ گوتیشی ‘پێویست ناكات ئه‌وه‌نده‌ خه‌م بۆ ئه‌م دۆڕانه‌ بخۆین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر بیر له‌م یارییه‌ بكه‌ینه‌وه‌ ناتوانین به‌رامبه‌ر پاراگوای هیچ شتێك پێشكه‌ش بكه‌ین، له‌ باشترین دۆخدابووین، كه‌چی گۆڵمان لێكرا، هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌م دۆخه‌ ده‌رباز بین’.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close