کۆتینهۆ چارەنوسی خۆی لە نێوان مانەوە و رۆیشتن لە بارسێلۆنا ئاشکرا کرد

کۆتینهۆ: "من لەگەڵ بارسێلۆنا بەردەوام دەبم و کار دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر ئەم دۆخە سەرکەوم".

دوای ئەوەی لە یاریی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل توانی دوو گۆڵ تۆمار بکات بەرامبەر بۆلیڤیا و سەرکەوتن بەدەست بێنن بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر، فلیپ کۆتینهۆ چارەنوسی خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا لە نێوان مانەوە و رۆیشتن ئاشکرا کرد.

کۆتینهۆ بۆ رۆژنامەیی مارکای ئیسپانی قسەی کردووە و گوتویەتی: “ئەمە تۆپی پێیە، هەندێک کات زەحمەتی زۆر رووبەڕووت دەبێتەوە، وەک ئەم وەرزەی بارسێلۆنا، بەڵام من لەگەڵ ئەو یانەی بەردەوام دەبم و کار دەکەم بۆ ئەوەی بەسەر ئەم دۆخە سەرکەوم”.

هاوکات کۆتینهۆ پەیامێکی بۆ هاندەرانی بارسێلۆنا نارد و گوتی: “هیچ شتێک ناڵێم، تەنها داواتان لێدەکەم هانم بدەن و پشگیریم بکەن، بۆ ئەوەی لەگەڵ بارسا بەردەوام بم، ئەمەی روودەدات بەشێکە لە تۆپی پێ، بەڵام من هەر بەردەوام دەبم بۆ ئەوەی کاری باش بکەم”.

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close