یۆڤیچ: هیوادارم بتوانم زۆر شت له‌ بێنزێماوه‌ فێربم (ڤیدیۆ)

یۆڤیچ: بێنزێما باشترین هێرشبه‌ری ژماره‌ 9ی جیهانه‌

لۆكا یۆڤیچی یاریزانی نوێی ریال مه‌درید ده‌ڵێت ‘هیوادرام بتوانم زۆر شت له‌ كه‌ریم بێنزێماوه‌ فێربم’.

لۆكا یۆڤیچی هێرشبه‌ری سڕبی ریال مه‌درید كه‌ له‌م هاوینه‌ له‌ ئێنتراخت فڕانكفۆرتی ئه‌ڵمانییه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ریزه‌كانی یانه‌ مه‌دریدییه‌كه‌ كرد، له‌ دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی یانه‌ نوێیه‌كه‌ی ده‌ڵێت ‘خه‌ونی من به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید، زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی درێسی ریال مه‌درید ده‌پۆشم و له‌ باشترین یانه‌ی جیهان یاریی ده‌كه‌م’.

یۆڤیچ له‌باره‌ی كه‌ریم بێنزێماوه‌ ده‌ڵێت ‘بێنزێما یه‌كێكه‌ له‌ باشترین هێرشبه‌ره‌كانی جیهان، ئه‌و باشترین هێرشبه‌ری ژماره‌ 9ی جیهانه‌، كاتێك بێنزێما په‌یوه‌ندی به‌ ریال مه‌دریده‌وه‌ كرد من ته‌مه‌نم 11 ساڵ بوو، چه‌ندان یاریی و گۆڵم بینیوه‌، هیوادارم بتوانم زۆر شت له‌ بێنزێماوه‌ فێربم’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close