لە ڕیزبەندی گرانبەهاترین یاریزانان مباپی لە پێشەنگە و سەلاحیش پێش مێسی کەوت

 

بەگوێرەی تازەترین ریزبەندی بەهای یاریزانان کە ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی بڵاویکردوەتوە کیلیان مباپی پێشەنگی گرتوە و محەمەد سەلاح و ڕەحیم ستێرلینگیش پێش مێسی کەوتوون و پلەی دووەم و سێیەمیان داگیر کردوە.

ڕۆژنامەی as بڵاویکردوەتەوە کە لە ئێستادا نرخی کیلیان مباپی لە بۆرسەی یاریزانان بەرزترینە و گەیشتوەتە 252 ملیۆن یۆرۆ، لە کاتێکدا محەمەد سەلاحی ئەستێرەی میسری یانەی لیڤەرپوول بە 219 ملیۆن یۆرۆ دووەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە و ڕەحیم ستێرلینگ لە 208 ملیۆن یۆرۆ سێیەمی ڕیزبەندییەکەیە و مێسی ئەسێرەی بارسێلۆنا 167 ملیۆن یۆرۆ پلەی چوارەم و سانچۆ ئەستێرەی دۆرتمۆند بە 159 ملیۆن یۆرۆ پێنجەمی ڕیزبەندییەکەی گرتوە و سادیۆ مانی بە 157.8 لە پلەی شەشەم هاتوە و لەپەلەی حەوتەمیش هاری کەین بە 155 ملیۆن یۆرۆ دێت دواتر فێرمینیۆ هێرشبەری لیڤەرپوول بە 144 هەشتەمی ڕیزبەندییەکەی داگیر گرتوە.

ئاشکرایە کە لە دیاریکردنی بەهای یاریزانەکان لە بۆرسەی یاریزانان لایەنی جێگیری ئاستی یاریزانەکە و تەمەن ڕۆڵێکی گەورە دەبینێت، ئەوەی جێی سەرنجە ئەوەیە کە ناوی نێیمار لە نێو هەشت گرانبەهاترین یاریزانانی جیهانی نییە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close