مباپێ گۆمه‌كه‌ی شله‌قاند، له‌ ئینستاگرام باسی چوونی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات

باسی خه‌ونه‌ شێتانه‌كه‌ی ده‌كات

كیلیان مباپێ به‌ ستۆرییه‌كی له‌ ئینستاگرام باسی خه‌ونه‌ شێتانه‌كه‌ی خۆی و چوونی بۆ ریال مه‌درید ده‌كات.

كیلیان مباپێ، هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمانی فڕه‌نسی له‌ هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له‌ ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی له‌ ستۆری بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، له‌سه‌ری نووسیوه‌ ‘خه‌ونه‌كه‌ت بهێنه‌ دی، دواتر خه‌ونی شێتانه‌ ببینه‌’.

دوای ئه‌وه‌ی مباپێ خه‌ونی چوونی بۆ پاریس سانجێرمان هێنایه‌ دی و له‌ مۆناكۆوه‌ به‌رامبه‌ر 180 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به‌و یانه‌یه‌ كرد، ئێستا ده‌یه‌وێت بچێته‌ ریال مه‌درید و له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زیدان یاریی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ونی به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی بالۆن دۆر و چامپیۆنزلیگ بهێنێته‌ دی.

به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ ئیسپانییه‌كان، مباپێ داوای له‌ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه‌ رێگای پێبده‌ن بچێته‌ ریال مه‌درید.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close