هازارد: ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و ئێستا کاتی ئەوەیە دووبارە دەست بە کۆکردنەوەی نازناوەکان بکەینەوە

هازارد: "بە گاڵتە بە مۆدریچ گوت درێسی ژمارە 10م پێبدات بەڵام ئەو رەتی کردەوە"

ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی نوێی ریال مەدرید، ئەم ئێوارە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 50000هەزا هاندەر لە نێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشکەشی هاندەران و دەزگاکانی راگەیاندن کرا.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هازارد بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کرد و گوتی: “ئەم ساتە بۆ من گەورەترین و خۆشترین ساتە لەوەتەی منداڵیم، پەیوەندیکردنم بە ریال مەدرید و پۆشینی درێسی ئەو یانەی شانازییە بۆ من”

تەواوی قسەکانی هازارد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی:

“ئەم ساتە بۆ من گەورەترین و خۆشترین ساتە لەوەتەی منداڵیم، پەیوەندیکردنم بە ریال مەدرید و پۆشینی درێسی ئەو یانەی شانازییە بۆ من”

هازارد: “زێدان نمونەی بەرزی منە، ئەو راهێنەری ریال مەدرید و ئارەزوی دەکرد کە پەیوەندی بە ریال مەدرید بکەم، منیش دەمێکە ئارەزووی ئەمە دەکەم”

” من یاریزانی نوێم لە ریال مەدرید، سێرجیۆ رامۆس کاپیتانی ریال مەدریدە، ئەو لێدانی سزا جێبەجێدەکات و بە شێوەیەکی زۆر نایاب لێدانی سزا جێبەجێدەکات”

هازارد: “هەموو شتێک لە کۆتایی وەرزی رابردوو دەستی پێکرد، بریاری رۆیشتنم دا دوای ئەوەی نازناوی یۆرۆپالیگم لەگەڵ چێلسی بەدەستهێنا، ئێستاش کاتی ریال مەدریدە”

“سەرەتای گفتوگۆی ریال مەدرید لەگەڵ چێلسی بۆ دوای مۆندیال دەگەڕێتەوە تاوەکو ئێستا”

هازارد؛ “هاندەرانی ریال بەردەوام دوای باشترین شت دەکەن، ریال مەدرید باشترین یانەی جیهانە و بەردەوام دەیەوێت سەرجەم نازناوەکان بەدەست بێنن، پێویستە باشترین کار ئەنجامبدەین”

هازارد: “کۆرتوا رۆڵی گەرورەی هەبوو لە هاتنم بۆ ئێرە، ئەو بەردەوام دەیگوت ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە، ئەلێرە هاورێکانم هەموویان تۆ دەناسن، دڵخۆش دەبن بە هاتنت بۆ ئێرە”

هازارد: “بە گاڵتە بە مۆدریچ گوت درێسی ژمارە 10م پێبدات بەڵام ئەو رەتی کردەوە”

هازارد: “کۆرتوا رۆڵی گەرورەی هەبوو لە هاتنم بۆ ئێرە، ئەو بەردەوام دەیگوت ریال مەدرید گەورەترین یانەی جیهانە، ئەلێرە هاورێکانم هەموویان تۆ دەناسن، دڵخۆش دەبن بە هاتنت بۆ ئێرە”

هازارد: “ئەوکاتەی کە زانم پێرێز لە لەندەنە و دەیەوێت من پەیوەندی بە ریال مەدرید بکەم زۆر دڵخۆشبووم و ئێستا لێرەم”

هازارد: “من شایەنی ئەوەم کە لە ریال مەدرید یاریی بکەم”

هازارد: “شانازی دەکەم کە یاریی بۆ هەڵبژاردەی بەلجیکا و ریال مەدرید دەکەم، من دڵخۆشم کە لە یەک یانەی یاریی لەگەڵ کۆرتوای هاورێم دەکەم”

هازارد: “تۆپی ئاڵتونی؟ نازانم ئاسان دەبێت کە نازناو لەگەڵ ریال مەدرید بەدەست بهێنم یان نا، لە هەمان کاتدا لە چەند ساڵەی دوایی یاریزانانی ریال مەدرید تۆپی ئاڵتونیان بەدەست هێناوە”

هازارد: “بیر لە تۆپی ئاڵتونی ناکەمەوە، ئەوەی لا من گرینگ بێت بەدەستهێنانی نازناوە لەگەڵ ریال مەدرید”

هازارد: ” پەیوەندیەکەی زۆر باشم لەگەڵ کەریم بنزیما هەیە، بەڕای من ئەو باشترین هێرشبەری جیهانە”

هازارد: لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوو ریال مەدرید شایەنی ئەوەبوو کە سەرجەم نازناوەکان بەدەست بێنێت، هەموو یانەیەک خۆزگای بە ئەوان دەخواست، ئێستا کاتی ئەوەی دووبارە دەست پێبکەینەوە”

کۆتایی

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close