8 ياریزان لەسەر بالۆن دۆری ئەمساڵ ڕکابەری دەکەن

 

دوا بەدوای ڕیمۆنتاداکەی لیڤەرپوول بەسەر بارسێلۆنا و شکستی یانە کەتەلۆنییەکە لە یاری کۆتایی جامی شا بەرانبەر ڤالەنسیا چانسی مێسی لە بردنەوەی بالۆن دۆر کەمتر بووەوە، لەبەرانبەردا چەند یاریزانێک بە توندی هاتنە نێو کێبڕکێی بالۆن دۆر کە پێ دەچێت بە ئاسانی دیاری نەکرێت، ماڵپەڕی (سکای) هەشت یاریزانی ئەستێرەی بۆ بردنەوەی تۆپی ئاڵتوونی دەپالێوێت، لێرەدا بەم شێویە بە کورتی باسی ڕکابەرەکان دەکات.

 

1- لیۆنێل مێسی : وێرای کاریگەری ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ و لەدەستدانی جامی شا، هەتا ئەو ساتەش مێسی هەر ڕکابەری ژمارە یەکە بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر، ئەو یاریزانە ڕۆڵێکی گەورەی لەسەر ئەنجامەکانی یانەکەی هەبووە و گۆلکاری چامپیۆنزلیگ و لیگای ئیسپانیا و گۆڵکاری یەکەمی ئەوروپا بووە، بۆیە چانسی بردنەوەی بەهێزتر دەبێت گەر بتوانێت لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە کۆپا ئەمەریکا ئاستێکی بەرز پیشان بدات و شتێک بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بکات.

 


2- ڤان دایک: بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوول ڕکابەرێکی بەهێزە، ئەو بەرگریکارە خەڵاتی باشترین یاریزانی پرێمەرلیگی وەرگرت و توانی لەگەڵ لیڤەرپوول چامپیۆنزلیگ دەستبەر بکات و لەگەڵ هۆڵەندا ئاستێکی نایابی پێشکەش کردوە، تاکە تەگەرە بۆ بردنەوەی ڤان دایک ئەوەیە کە ئەو یاریزان بەرگریکارە ئەو خەڵاتەش زۆر کەم بە بەرگریکاران دەدرێت.

 

3- محەمەد سەلاح: هەر وەک ڤان دایک ئەویش چامپیۆنزلیگی بردوەتەوە کە گرنگی زۆری هەیە لەو خەڵاتی بالۆن دۆر، هەروەها گۆڵکاری پرێمەرلیگ بووە شانبەشانی سادیۆ مانی بۆیە بە ڕکابەر هەژمار دەکرێت و ئاستی یاریزانەکەش لە جامی ئەفریقیا چانسی یاریزانەکە باشتر دەدردەخات.

 


4- سادیۆ مانی: یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکانی ئەو وەرزەی پرێمەرلیگ و لەگەڵ سەلاح خەلاتی گۆڵکاری وەرگرت و نازناوی چامپیۆنزلیگیشی لەگەڵ ڕێدز بردوەتەوە، ئەو یاریزانەش وەک سەلاح دوای تەواو بوونی پاڵەوانێتی ئەفریقیا ڕێژەی چانەسەکەی بە تەواوی دیاری دەکرێت.

 

5- کریستیانۆ رۆناڵدۆ: لە زۆربەی کاتەکان ناوی ئەو یاریزانە لە لیستی کۆتایی بالۆن دۆر دەبینرێت، ڕۆنالدۆ ئەم وەرزە بەهۆی دەرکردنی یۆڤی لە چامپیۆنزلیگ و لەدەستدانی نازناوی گۆڵکاری خولی ئیتالی چانسی کەمتر بووە، بەلام یاریزانەکە بەهۆی بردنەوەی سێریا ئەی و جامی سوپەر و خولی ولاتانی ئەوروپی و دەستنیشانکردنی وەک باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی ئیتالیا چانسی یاریزانەکەی زیندوو کردوەتەوە.

 


6- کیلیان مباپی: ئەو یاریزانە لاوە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەش کردوە و تا دوایین گەڕی خولی فەرنسیش ڕکابەری مێسی لەسەر پێلاوی ئالتوونی باشترین گۆڵکاری ئەوروپا دەکرد، مباپی گۆڵکاری خولی فەرنسی بوو، هەروەها لیگ وەنی فەرەنسای بردوەتەوە، بەلام لە چامپیۆنزلیگ و جامی فەرنسا لەگەڵ پاریس سان جێرمان شکستی خوارد بۆیە چانسەکانی ئەویش تا ڕادەیەک بەهێز نیە.

 

7-ئیدین هازارد، ئەستێرەی پێشووی چێلسی و ئێستای ریال مەدرید ، ئەو یاریزانە باشترین ئاستی لەم وەزە پێشکەش کردوە و لەگەڵ چێلسی نازناوی یۆرۆپا لیگی بەدەستهێناوە، بەڵام لەسەر ئاستی ناوخۆی چێلسی سەرکەتوو نەبوو، بەڵام ڕەنگە چوونی بۆ یانەی ریال مەدرید کاریگەری لەسەر ئەوە هەبێت کە ڕیزبەندی لە بالۆن دۆر باش بێت.

 

8-ڕەحیم ستێرلینگ: لەم وەرزەی پرێمەرلیگ یەکێک بوو لە باشترینەکانی خولەکەو کاریگەرترین یاریزانی مانچێستەر سیتی بوو، بەڵام سیتی لەم وەرزەدا تەنها نازناوە ناوخۆییەکانی بردەوە و لە چامپیۆنزلیگ بەرانبەر تۆتنهام مالئاوایی کرد، بۆیە چانسی ستیرلینگ کەم دەبێتەوە بەڵام ناوی لە نێو ڕکابەرەکان دەبێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close