ئەو کچە یاریزانەی بە ڤان دایک دەچێت گۆڵێکی سەیر لە خۆیان تۆمار دەکات

 

لەچوارچێوەی یارییەکانی مۆندیالی ئافرەتاندا دوێنێ شەو لە یارییەکی گرنگدا نێوان هەڵبژاردەی فەرنسا و نەرویج (ویدنی رینارد) بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئافرەتانی فەرنسا کە شێوەی لە (ڤان دایک)ی بەرگریکاری لیڤەرپوول دەچێت و لاسایی ئەویش دەکاتەوە، گۆڵێکی سەیری لە هەڵبژاردەی بە هەڵە لە هەڵبژاردەکەی تۆمار کرد.

وەک لە ڤیدیۆی کورتکراوەی یارییەکە دەردەکەوێت کاتێک ئەنجامی یارییەکە 1-0 دەبێت بۆ فەرنسا لە تۆپێکی ئاساندا (ویندنی رینارد) لە بری ئەوەی تۆپەکە بۆ کۆڕنەر دوور بخاتەوە زۆر بە شێوەیەکی سەیر دەیخاتە نێو گۆڵەکەی خۆیان و شۆک دەبێت !

جێی سەرنجە ئەو کچە یاریزانەکە کە دوای یاری یەکەمیان بەرانبەر کۆریا بووە بابەتی سۆسیال میدیا و میدیا جیهانییەکان کاتێک دوو گۆڵی بە لێدانی سەر تۆمار کرد و بەشێوەکەی کە لە ڤان دایک دەچێت سەرنجی هەمووانی بەلای خۆیەوە ڕاکێشابوو، شەوێکی خراپی بردە سەر، بەڵام چانسی لەوەدا هەبوو کە تیپەکەی لە گێمی دووەم گۆڵی بردنەوەی تۆمار کرد.

 

 

 

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

بابەتی زیاتر

Close
Back to top button
Close