تیروپشکی وەرزی تازەی پرێمەرلیگ ئەنجامدرا

 

کەمێک پێش ئێستا تیروپشکی یارییەکانی پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو 2019-2020 ئەنجامدرا، کە تێیدا لە گەڕی یەکەمی یارییەکاندا یارییەکی ئاگرینی نێوان مانچێستەر یۆنایتد و چێلسی بەدی دەکرێت.

بەگوێرەی گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگدا شەیتانە سوورەکان لەیەکەمین یارییاندا ڕووبەڕووی چێلسی لەندەنی دەبنەوە، لە کاتێکدا مانچێستەر سیتی پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەرانبەر ویستهام یاری دەکات و لیڤەرپوولیش بەرانبەر نوریج سیتی میوانی تازە یاری دەکات.

ئەوەی خوارەوە تەواوی یارییەکانی گەڕی یەکەمی خولەکەیە..

لیڤەرپوول- نۆڕیچ سیتی کاتژمێر 8 ڕۆژی هەینی 9-8-2019
مانچێستەر یۆنایتد- چێلسی
ویستهام – مانچێستەر سیتی
بۆرنمۆس-شفیلید یۆنایتد
بۆرنلی -ساوسهامبتۆن
کریستال بالاس -ئێڤرتۆن
لیستەر سیتی- ولڤێرهامبتۆن
واتفۆرد -بڕایتۆن
تۆتنهام – ئاستۆن ڤیلا
نیوکاسڵ – ئارسنال

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close