یاریزانێکی بارسێلۆنا بێ دەنگی شکاند و بەفەرمی داوای رۆیشتنی کرد

 

یاریزانێکی یانەی بارسێلۆنا بەهۆی کەمی یاریپێکردنی و فەرامۆشکردنی دوای گەڕانەوەی لە پێکان بێ دەنگی شکاند و بە فەرمی داوای کردوە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنییەکە بەجێ بهێڵێت.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە (دینیس سوارێز)بە کارگێڕی یانەکەی ڕاگەیاندوە کە دەیەوێت بڕوات و ئامانجیشی ئەوەیە خولەکی زیاتر یاری بکات،بۆیە ڕێکەوتنی لەگەڵ یانەی ڤالەنسیا هەیە و ئارەزووی ئەوەیە بۆ وەرزی داهاتوو لەو یانەیە یاری بکات، سوارێز گوتیشی دوای دوو مانگ دابڕان بەهۆی پێکانەوە پاش یاریکردنم لەگەڵ ئارسناڵ بەشێوەی خواستن، بارسێلۆنا هیچ شتێکی لەگەڵ باس نەکردووم، من پەیوەندیم لەگەڵ مارسیلینۆی ڕاهێنەری ڤالەنسیا زۆر باشە و بەردەوام قسە دەکەین، ئەو باشترین ڕاهێنەرە کە کارم لەگەڵ کردبێت.

جێی باسە، دینیس سوارێز لەوەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن لەگەڵ ئاڕسناڵ یاری کردوە و لە نیوەی خولی پرێمەرلیگیش تووشی پێکان هات و ئێستاش گەیشتوەتە قۆناخی کۆتایی چارەسەرکردن و لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەتوانیت جارێکی دیکە یاری بکاتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close