کاتی پەیوەندی کردنی گریزمان بە بارسێلۆنا ئاشکرابوو

گریزمان لە مانگی یۆڵیۆی داهاتوو پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکات

لەو کاتەوەی بەفەرمی رۆیشتنی خۆی لە ریزەکان ئاتڵێتیکۆ مەدرید راگەیاندووە، چیرۆکی ئەنتوان گریزمان تاوەکو ئێستا بەردەوامە و  هەر رۆژێک هەواڵێکی نوێ لە بارەی ئەو یاریزانە بڵاودەکرێتەوە.

ئەمرۆ رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی باڵاویکردووەتەوە،  بارسێلۆنا و گریزمان گەیشتوونەتە رێکەون و ئەو یاریزانە بەفەرمی، لە مانگی یۆڵیۆی داهاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی بلوگرانا دەکات، دوا خستنی ئاشکرا کردنی گربەستەکەش بە رێکەتنی هەردوو لا بووە.

گریزمان پێش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە، بەفەرمی رایگەیاند کە ئەمە دوا وەرزی دەبێت لەگەڵ ئاتڵێتیکۆ مەدرید، بەڵام تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ رۆخی بلانکۆس ماوە، هەر یانەیەکیش ئەو یاریزانە بگوازێتەوە ریزەکانی دەبێت بری 120ملیۆن یۆرۆ، وەک شکاندنی گرێبەستی ئەو یاریزانە پێشکەشی ئاتڵێتیکۆ بکات.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close